Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:36

ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان یه‌کێکه‌ له‌ 12 فیلمه‌ سه‌رسوورهێنه‌ره‌کانی جیهان

پێگەی شەشەمی لە لیستی ١٢ فیلمی جیهانی بۆخۆی مسۆگەر كردووە
کوردستان TV
100%

فیلمی سینەمایی "ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" لە ناو لیستی (12) فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهان دایە.

فیلمی سینەمایی "ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان یەكەمین بەرهەمی بڵندی سینەماكاری ناوداری كورد "بەهمەن قوبادی" و براوەی خەڵاتی "كامێڕای زێڕین" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "كان"ی فەڕەنسا لە ساڵی (2000) كە تا ئێستا زیاتر لە 50 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەشداریی كردووە و كۆمەڵێك خەڵاتی گرینگی نێونەتەوەیی بەدەستهێناوە .

 بەم دوایانە شەشەمین فیلمی لە ناو لیستی (12) بەرهەمی سەرسووڕهێنەری فیلمە غەیرە ئینگلیزییە زمانەكانی مێژووی سینەمای جیهان لە لایەن "نیكۆلاس باربێر ڕخنەگری ئاژانسی هەواڵنێری جیهانی "بی.بی.سی" BBC بۆ خۆی مسۆگڕ كردووە.

لە ڕاپۆڕتێكی " نیكۆلاس باربێر" لە بەشی ئینگلیزی ئاژانسی هەواڵنێری جیهانی "بی.بی.سی" دا هاتووە ، سەبارەت بە فیلمی سینەمایی " ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" كە پێگەی شەشەمی لە لیستی ١٢ فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهانی بۆخۆی مسۆگەر كردووە .

  ژێرنووسێك لە سەرەتای فیلمی قارەمانەی "بەهمەن قوبادی"ڕایدەگەیەنێت كە ئەم فیلمە ڕێزلێنانێكە بۆ میراتی كەلتووریی من و  ئەم كەسانە، لە زاكیرەی مندا خەیاڵی نینكەس لەوە دڕدۆنگ نییە، قوبادی مومكینە گێڕانەوەیەكی سەرنجڕاكێش و بێوێنەی لەم فیلمەدا وێنە گرتبێت. 

بەڵام چیرۆكی "ساتێك بۆ مەستیی ئەسپەكان" كە لە شاری قوبادی بۆ بینەر دەگێڕدرێتەوە، وەكوو ڕاپۆڕتێكی زۆر گرینگ لە ژیانی كوردەوارییە و هەر بەم هۆیەوە كاریگەرییەكی یەگجار زۆری هەیە. 

"ئەیووب" پاڵەوانی فیلمەكە، كوڕێكی هەتیوە كە دەچێتە ناو كۆڵبەرە ستەم لێكراوەكانی ناوچەكەوە تاكوو بتوانێت مەسرەفی عەمەلیاتی "مادی" برا كەمئەندامەكەی دابین بكات، هەر بەو شێوەیەی كە ئەوان بەسەر شاخەكانی كوردستاندا تێدەپەڕن، باوبۆرانێكی توند دێت، تا ڕادەیەك كە ئەسپەكان بۆ درێژەپێدان بە ڕێگاكەیان، عارەقیان پێدەدرێت كە ناوی فیلمەكەش هەر لەم مەسەلەیەوە هاتووە.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.