Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:48

فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نسا" کاندیدی ٣ خه‌ڵاتی دارئه‌لسه‌لام

له‌ ده‌رهێنانی ستار چه‌مه‌نی گوڵ
کوردستان TV
100%

فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نسا Golnesa" له‌ ده‌رهێنانی "ستار چه‌مه‌نی گوڵ" و "فیلمنامه‌ی خاتوو" ڤیدا ساڵحی" له‌ نوێ ترین به‌شداریی جیهانیی خۆیدا بوو به‌ كاندیدی باشترین فیلمنامه‌ (ڤیدا ساڵحی)، باشترین ده‌رهێنه‌ریی (ستار چه‌مه‌نی گوڵ) و باشترین وێنه‌گریی (محه‌مه‌د فه‌كووری) له‌ به‌شی "سینه‌مای جیهان" له‌ خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی دارئه‌لسه‌لام.

ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ ساڵانه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی ٥٣ ڕۆژ (له‌ ١ی جانیڤێری ٢٠١٩) فیلمه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی كه‌ له‌ نێو فیلمه‌ نمایش كراوه‌كان له‌ فێستیڤاڵه‌ ناوداره‌ جیهانییه‌كان له‌ ساڵی هه‌ڵده‌بژێرێت، له‌ سینه‌ماكانی دارئه‌لسه‌ڵام نمایش ده‌كات.

ئه‌مساڵ له‌م خوله‌ی خه‌ڵاتی دارئه‌لسه‌لام له‌ به‌شی سینه‌مای جیهاندا ٣١ فیلم له‌ وڵاتانی جیهان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات ڕاكابه‌ریی ده‌كه‌ن و فیلمی گوڵ نسا وه‌كوو ته‌نیا نوێنه‌ری ئێران، له‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ به‌شداریی ده‌كات.

ڕێ و ڕه‌سمی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ شه‌وی ٢٣ی فێبریڤێری ٢٠١٩ له‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئه‌م وڵاته‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و خه‌ڵاته‌كان پێشكه‌ش به‌ براوه‌كان ده‌كرێت.

"ستار چه‌مه‌نی گوڵ" له‌دایكبووی 1357ی هه‌تاوی له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سنه كه‌ له‌ ساڵی 1372 به‌ كاری شانۆیی هاتۆته‌ دونیای هونه‌ره‌وه‌ و وانه‌كانی  شانۆی به‌ باشی له‌ لای مامۆستایانی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ زێده‌كه‌ی له‌به‌ر كرد. ناوبراو له‌ ساڵی 1380ی هه‌تاوی له‌ گه‌ڵ خاتوو "ڤیدا ساڵحی" نووسه‌ری "گوڵ نسا" كه‌ هاوژینیه‌تی، به‌ شێوه‌یه‌كی پڕۆفشناڵ هاتۆته‌ دونیای سینه‌ماوه‌.

"ستار چه‌مه‌نی گوڵ" تا ئێستای له‌گه‌ڵ بێت 8 كورته‌ فیلم و 20 فیلمی دێكۆمێنتاری و 4 زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنی به‌رهه‌م هێناوه‌. یه‌كه‌مین به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی "چه‌مه‌نی گوڵ" به‌ ناوی "گوڵ نسا" له‌ نووسینی سینارینووس خاتوو "ڤیدا ساڵحی" له‌ كۆتایی ساڵی 1396ی هه‌تاوی به‌رهه‌م هێنراوه‌. كاری نمایشی "گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان له‌ ساڵی 1397 / 2018 ده‌ستی پێكردووه‌.

"چه‌مه‌نی گوڵ" له‌ زیاتر له‌ 50 فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداریی و 25 خه‌ڵاتی مسۆگه‌ر كردووه‌.

"گوڵ نسا" وه‌كوو دیارترین به‌رهه‌می سینه‌مایی "چه‌مه‌نی گوڵ" به‌شداریی 25 فێستیڤاڵی جیهانی كردووه‌ و توانیویه‌تی 9 خه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێت.

یه‌كه‌مین نمایشی جیهانیی "گوڵ نسا" له‌ 51هه‌مین خولی فێستیڤاڵی ڕێمی هیوستۆنی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018ی زایینی بوو. له‌م فێستیڤاڵه‌ گرینگه‌دا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و باشترین ئه‌كته‌ری پیاو پێشكه‌ش به‌ "گوڵ نسا" كرا. هه‌روه‌ها له‌ فێستیڤاڵه‌كانی بروكلین و زه‌نگبار یان تانزانیا و ڕێد له‌ نۆروێژ خه‌ڵات كرا. له‌ سالێنتۆ له‌ ئیتاڵیا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن به‌م فیلمه‌ درا. "گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵی كازانی ڕووسیا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و باشترین وێنه‌گریی بردۆته‌وه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌ له‌ فێستیڤاڵی فیلمی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی توندتیژی دژی ژنان له‌ ئه‌مریكا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری و به‌رهه‌م هێنه‌ریی یووسف كه‌ریمی سپۆنسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم) به‌ده‌ستهێناوه‌.

" شایانی باسه‌ گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی 2018 توانی باشترین خه‌ڵاتی داهێنان له‌ سینه‌ما بباته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.