جۆن بۆڵتن ، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له هه‌ژماری تویته‌ری كۆشكی سپی‌دا بڵاویكرده‌وه به‌ڕوونی هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی ئێران كرد.
بۆڵتن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران تیرۆری گه‌لی خۆی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و گوتی: "ئیران بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكی له هه‌موو شوێنێكی جیهان، هێشتا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدایه.
بۆڵتن له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی خوله‌كێك ده‌بێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "به‌رده‌وامه له پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی".
جۆن بۆڵتن گوتیشی: "ره‌نگه خراپترینی ئه‌وه بێت گه‌لی ئێران به‌ده‌ست كێشه‌ی جددیه‌وه ده‌ناڵێنێت، رێژه‌ی بێكاری له ئاستی پێوانه‌ییدایه، هه‌ڵئاوسان له به‌رزترین ئاستی هه‌موو كاتهكاندایه و دراوی ئێرانی ته‌واو دابه‌زیوه. وانازانم له‌مه‌ودوا ساڵێكی زۆرتان مابێت بۆ یادكردنه‌وه".
ناوبراو كه به بۆچوونی دژبه ئێران ناسراوه له په‌یامه‌كانی پێشووتریدا به شێوه‌یه‌كی روون هه‌ڕه‌شه‌ی له حكوومه‌تی ئێران كردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.