Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 11:42

ڕۆحانی: بۆ دروستکردنى موشەک مۆله‌ت لە کەس وەرناگرین

ڕۆحانی: رێگە نادەین ئەمریکا له‌ ناوچه‌كه‌دا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت
کوردستان TV
100%

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند" رێگە نادەین ئەمریکا له‌ ناوچه‌كه‌دا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بۆ دروستکردنى موشەکەکانمانیش مۆله‌ت لە کەس وەرناگرین.

رۆحانى لە میانى رێورەسمى رێپێوانى یادى 40 ساڵەى شۆڕشى ئیسلامى ئێران لە مەیدانى ئازادى لە تاران وتەیەکى پێشکەشکردو رایگەیاند" لە کاتێکدا ئەم ئاهەنگە دەگێڕێن کە ئەمریکا و ئیسرائیل و دوژمنانى ئێران فشاریان خستۆتە سەر گەلى ئێمە و گەمارۆیان داوین، به‌لام بەم ئامادەبونەتان پلانى یەک ساڵەى دوژمنتان پوچەڵکردەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی" گەلی ئێران بە جیهانیان ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ ئێران لەگەڵ سەردەمی شاهەنشاهیدا جیاوازن و لە بەرامبەر هەموو جیهان بەهێز خۆڕاگری دەکەن.

وتیشی"  ئەمڕۆ هەموو جیهان دەبێ بزانن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر زیاتر لە ڕۆژانی شەڕە، ئەمڕۆ هیزە چەکدارەکانی ئێمە خۆیان چەک و چۆڵی خۆیان دروست دەکەن، لە ئێستاشدا 85% ئامێرو پێداویستییە سەربازییەکان لە ناوخۆی ئێراندا دروست دەکرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.