Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:49

زانایه‌کى ئه‌تۆمى ئێرانى هه‌ڵهاتووه‌ بۆ به‌ریتانیا

به‌ هاوكاریكردنى سى ئاى ئه‌ى و موساد و ئێم ئاى 6
زانایه‌كى ئه‌تۆمى ئێرانى هه‌ڵهاتووه‌ بۆ به‌ریتانیا
کوردستان TV
100%

په‌پێى هه‌واڵێكى ( تایم ئوف ئیسرائیل ) و رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى ئێكسپرێسى به‌ریتانى، سێ ده‌زگاى هه‌واڵگرى به‌شداریان كردووه‌ له‌ هاوكاریكردنى هه‌ڵهاتنى زانایه‌كى ئه‌تۆمى ئێرانى.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ ده‌زگاى موسادى ئیسرائیلى توانى زانایه‌كى ئه‌تۆمى ئێرانى كه‌ ماوه‌یه‌كى درێژ كارى بۆ ئیسرائیل كردووه‌ به‌ هاوكاریكردنى هه‌ریه‌ك له‌ سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریكى و ئێم ئاى 6ى به‌ریتانى توانیان له‌ پڕۆسه‌یه‌كى هاوبه‌شدا بیگه‌یه‌ننه‌ وڵاتى به‌ریتانیا.

ئه‌و زانا هه‌ڵهاتووه‌ى ته‌مه‌ن 47 ساڵ وه‌ك گوتراوه‌ به‌شێكى زۆر ڕۆڵى بینیووه‌ له‌ كوشتنى موسته‌فا ئه‌حمه‌دى رۆشان یه‌كێك له‌ زانا به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌تۆمى و به‌ڕێوبه‌رى دامه‌زراوه‌ى ناتانز بووه‌ بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم، له‌ساڵى 2012 به‌ چه‌سپاندنى بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له‌ تاران ته‌قێندرایه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ حكومه‌تى ئێران ئاگاداربوو به‌ دیار نه‌مانى ئه‌و زانایه‌ و پێ ده‌چێت هێزیكى ناردبێ بۆ پێداچوونه‌وه‌ له‌ ده‌یار نه‌مانى، یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ى گوتوبوو كه‌ نه‌توانراوه‌ له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌ ئه‌و زانایه‌ ره‌وانه‌ى به‌ریتانیا بكرێت چونكه‌ ئاسان نه‌بوو هه‌روه‌ها ئه‌وان رێگاى كوچبه‌رانیان پێ باش بوو كه‌ به‌ كه‌شتی له‌نێو كوچبه‌رانى ئێرانى شاردراوه‌ته‌وه‌ تا بگاته‌ كه‌نار ده‌ریاكانى به‌ریتانیا هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا وڵاتى به‌ریتانیا نه‌یویستووه‌ ئه‌و زانایه‌ى كه‌ ئاماژه‌ به‌ناوى نه‌هێنراوه‌ بێته‌ وڵاته‌كه‌ى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ریتانیا پێشتر نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕیبوو له‌ كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ساڵى 2015، له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ هه‌ر سێ ده‌زگاى موساد و سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریكى و ئێم ئاى 6ى به‌ریتانى له‌ ژێر ناوى كردارى پلانى هاوبه‌ش هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه‌ ئه‌و زانایه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بگه‌یه‌نن به‌ توركیا دواجار بۆ فه‌ره‌نسا له‌وێشه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا تا بیگه‌یه‌ننه‌ ئه‌مریكا كاتێك زانیاریان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ زاناكه‌ مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لا دروست بووه‌ كه‌ ئاشكرا بێت له‌ لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه‌. 

هه‌واڵه‌كانى به‌ریتانیا له‌ مانگى كانووى یه‌كه‌م هه‌واڵى گه‌یشتنى به‌له‌مێكى بچووكى كۆچبه‌رانى راگرت كه‌ 11 كۆچبه‌رى تێدابووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شارى دوڤه‌ر له‌ كه‌ناراوی به‌ریتانیا و ده‌ست به‌جێ هێزێكی سه‌ر به‌ ئێم ئاى 6ى به‌ریتانى ئاگادارى ئه‌وه‌ بووه‌ زانا ئێرانییه‌كه‌ى بردووه‌ و پێش ئه‌وه‌ى زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ته‌مه‌ن 47 ساڵ ببرێت بۆ ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى به‌ریتانیاوه‌ ڵێكوڵێنه‌وه‌ و پرسیار ده‌رباره‌ى ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێرانى لێكراوه‌. 

جێى ئاماژه‌یه‌ دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ ئایارى ساڵى 2018، كشانه‌وه‌ى  وڵاته‌كه‌ى له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتى و وڵاتى ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ تایبه‌تى مه‌ترسى خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و مه‌ترسییه‌كانى و ده‌ڵێن رێگه‌ ناده‌ین ئێران ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمى.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.