دواى ته‌قینه‌وه‌كەى شارى مه‌نبجی رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مریكا له رێگه‌ى ناردنى تیمێكى ئێف بى ئاى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ئه‌كات.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایانگه‌یاندووه: ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستێكى باڵا لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى مه‌نبج له رۆژئاواى كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكى نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته مه‌نبج و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
جێى ئاماژه‌یه رۆژى چوارشه‌ممه كاتژمێر 12:30 خووله‌ك، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له شارى مه‌نبجى رۆژئاواى كوردستان روویداو هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى كرده ئامانج و به‌پێى دواین ئامار 4 سه‌ربازى ئه‌مریكى و 5 شه‌ڕڤان و 10 هاووڵاتى سیڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر له 15 كه‌سیش برینداربوون.
دوا به‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه رێكخراوى تیرۆرستى داعش به‌رپرسیاریەتى خۆى له ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا كرد و له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاه‌یكرده‌وه كه ئه‌وان خۆكوژێكیان به ناوى ئه‌بو یاسین ئه‌لشامى له رێگه‌ى چاكه‌تێكى بۆمبڕژكراوه‌وه خۆى به‌چه‌ند سه‌ربازێكى هاوپه‌یماناندا له شه‌قامى سنوسى مه‌نبج ته‌قانده‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه روانگه‌ى سوورى ڕایگه‌یاندووه: ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبج ئاشكرایكرد كه توانیویانه گروپێكى تیرۆرستى ده‌ستگیر بكه‌ن كه ژماره‌یان 7 كه‌سه و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا هه‌بووه و راسته‌وخۆ فه‌رمانیان له گروپه‌كانى قه‌ڵغانى فوڕات و هه‌واڵگرى توركیا وه‌رگرتووه.
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.