Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 03:34

ئەو خۆراکانەی یارمەتی دەرن بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەشی منداڵ چین؟

پلەی ستەیشن یەکێکە لەو یاریە ئەلیکترۆنیانەی لەم رۆژگارەدا منداڵان و هەرزەکاران تووشی جۆرێك لە خووگیری کردووە
کوردستان TV
100%

 بەهێزکردنی بەرگری لەشی منداڵ زۆر گرنگە لە رێگای خۆراکی تەندروستەوە، بەشێوەیەکی گشتی ئاژەڵە ئاویەکان وەك ماسی چونکە برێکی زۆر ئۆمێگا۳ تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ لەش و پێکهاتەی ترشە چەوریان تێدایە، دەبێتە هۆی چاڵاککردنی لەش و بەهێزکردنی بەرگری و بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی مێشک.

برۆکلی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی سەوزەوات بۆ لەشی منداڵ و پێكهاتەی دژە ئۆکسان، ڤیتامین، کانزا و ماددەی ریشالی زۆری تێدایە، لە هەمان کاتدا دژی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆلەیە و ئێسکەکان و بەرگری لەش بەهێزدەکات هەروەها بۆ منداڵانی تەمەن (٦_۱۲) ساڵ رۆژانە خوردنەوەی ۲ کوپ شیری کەم چەور پێویستە، چونکە سەرچاوەی دابینکردنی ڤیتامینD و کالیسیۆمە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسك و ددانەکان و بەرگری لەش و باشی گەشەکردن.

سەرەرای ئەوەش دەبێت دایك و باوکان گرنگی بە شووشتنی ددانی منداڵەکانیان بدەن کە رۆژانە پێویستە ۲ جار ددانیان بشۆن، جارێك تەنها پێش کاتی نووستن وە بە لایەنی کەم جارەکەی تر لە ماوەی رۆژدا بێت. زۆر خواردنی شیرینی زیانی زۆری هەیە بۆ ددان و خواردنی چەرەزات سوودێکی زۆری هەیە بۆ ددانەکان.

 وە دەبێت بەردەوام ساڵانە پشکنینی پزیشکی وەکو (پەستانی خوێن و شەکرە و پشکنینی چاو و ڤیتامین AوD) ئەنجامبدرێت، کە ساڵانە نزیکەی چارەکە ملیۆنێك منداڵ تووشی کوێری دەبن بەهۆی کەمی ڤیتامین A یەوە، ئەویش یەکێکە لە نیشانە و بەرئەنجامە تووندەکانی کەمی ئەو ڤیتامینە.

نووستن: جەستەی مرۆڤ بەگوێرەی تەمەنی پێویستی بەوە هەیە لە شەو ڕۆژێکدا چەند کاتژمێر بخەوێت، بۆیە کاتێک منداڵ دەچێتە خوێندنگە واتە لە تەمەنی ٦ بۆ ۱۳ ساڵیدا پێویستە لە شەو رۆژێکدا ۹ بۆ ۱۱ کاژێر بخەوێت. شێوازی خوتن زۆر گرینگە نووستن لەسەر سك (خوتن بە دەما) زیانێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی بەد هەرسی، زیادبوونی کێش، زیانی گورچیلە و ئازار لە پشت و ئەژنۆدا دروست دەکات، بۆیە نووستن لەسەر لای راست سوودی زۆری بۆ لەشت هەیە، چونکە هەناسەدانت ئاسان دەکات، سییەکان چاڵاک دەکات و کرداری هەرس و کارەکانی جگەر خێرا دەکات. گونجاوترین کاتی خەوتن بۆ منداڵان کاژێر ۱٠ شەوە چونکە لەو کاتەدا هۆرمۆنی خەوتن (میلاتۆنین) لە مێشك دەردەدرێت.

پلەی ستەیشن یەکێکە لەو یاریە ئەلیکترۆنیانەی لەم رۆژگارەدا منداڵان و هەرزەکاران تووشی جۆرێك لە خووگیری کردووە کە رۆژانە چەندین کاژێر خەریکی ئەم یارییە ئەلیکترۆنیانەن کە بە داخەوە گوێ بە ڕەوشی دانیشتن و پاڵکەوتنیش نادەن کاتێك ئەم یارییانە دەکەن کە ئایا دانیشتنێکی تەندروستە یان نا، بە داخەوە زۆر جار کاریگەری خراپی دەبێت بۆ کۆئەندامەکانی لەش بە تایبەتی پشت و چاو، کات دیاری بکەن بۆ منداڵان و هەرزەکاران بۆ یاری کردن بە پلەی ستەیشن کە رۆژانە لە یەک کاژێر تێپەر نەکات.

 

أحمد شێروانی  قوتابی کۆلێژی پزیشکی

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.