هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند" كه هێزه‌كانیان توانیویانه پێنج ئه‌ندامی رێكخراوى تیرۆریستى داعش، كه هه‌موویان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین ده‌ستگیربكات، كه بۆسه‌یان بۆ كاروانی ئاواره‌كان له دێر زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دانابوو.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا و له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی دێر زوور هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان ڕابكه‌ن.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه" دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له رێگه‌ی پرۆسه‌كانی چاودێریكردنی به‌رده‌وامیانه‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بۆسه‌یان بۆ كاروانێكی ئاواره‌كان داناوه و به‌نیاز بوون هێرشیان بكه‌نه سه‌ر، هێزه‌كانیان توانیویانه 5 چه‌كداری داعش ، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئیرله‌ندی و پاكستانین ده‌ستگیربكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.