Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:44

چوارەمین فێستیڤاڵی سینەمای دژی تیرۆرله‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

18 فیلمی نوێی سینەمایی لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە وەرگیراون
کوردستان TV
100%

سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ چوارەمین فێستیڤاڵی سینەمای دژی تیرۆر كۆتایی پێهاتووه‌  ، كه‌ بریاره‌ له‌ 1/2/2019 له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌بچیت ، ناوی فیلمە بەشداربووەكانیش ئاشكرا كراون .

له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ له‌ ژێر ناوی "خولی شەهیدی سەركردە شەوكەت شێخ یەزدین" بەڕێوە دەچێت ، 18  فیلمی نوێی سینەمایی لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە وەرگیراون كه‌  سەرجەمیان لە شارە جیاوازەكانی كوردستان بەرهەم هێنراون و بۆ یەكەمجارە لەو فێستیڤاڵەدا نمایش دەكرێن .

بریاره‌ ژماره‌یه‌ هونه‌رمه‌ندی سینەماكاری بەناوبانگی كورد و بیانی لە فێستیڤاڵەكەدا بەشداری بكەن ، جگە لە نمایشكردنی فیلمەكان و دابەشكردنی خەڵات بەسەر باشترینەكان ، ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی بەڕێوەچووەنی فێستیڤاڵەكەدا ئه‌نجامده‌درێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.