جۆن بوڵتۆن راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى كۆشكى سپى به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بۆ چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا، سه‌ردانى توركیا و ئیسرائیل ده‌كات.
جۆن بوڵتۆن له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له توڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له تویتێكدا رایگه‌یاندوه: "به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان بۆ باسكردنى چۆنیه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا بكه‌ین و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان تا رێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش بكه‌ین و به‌خێراى پاڵپشتى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵماندا له دژى داعش جه‌نگیان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له ڕه‌فتاره خراپه‌كارییه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه".
هاوكات جۆن بوڵتۆن له تویتێكى تردا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه هه‌ریه‌ك له جه‌یمس جێفرى نوێنه‌رى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا و جۆزیف ده‌نفۆرد سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مریكا به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه له توركیا ئه‌نجامى ده‌دات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.