Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:50

ئه‌ردۆغان په‌یامێک بۆ دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمیر پوتین و به‌شێک له‌سه‌رکرده‌کانى دیکه‌ى جیهان ده‌نێرێت

به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وین
کوردستان TV
100%


سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی هەریەک لە؛ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی كرد.

ئه‌ردۆغان له‌ پیرۆزبایی سه‌ری ساڵدا بۆ تره‌مپ به‌ ،"به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستی به‌نرخم" ده‌ستیپێكردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ساڵی رابردوو ساڵێك بووه‌ كه‌ توركیا و ئه‌مریكا تیایدا به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوون و هه‌وڵی پێویستیان داوه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و ئاسته‌ی كه‌ شایانیه‌تی.

ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامی سه‌ری ساڵیدا بۆ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا كردووه‌ و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوانن ساڵی ئاینده‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌ره‌وپێشتر بچن.

سه‌ركۆماری توركیا له‌ په‌یامی سه‌ری ساڵیدا بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ساڵی رابردوو ساڵێك بووه‌ تیایدا توركیا و به‌ریتانیا هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانیان زیاتر گه‌شه‌ پێداوه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامی سه‌ری ساڵیدا بۆ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕی وایه‌ له‌ ساڵی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا زیاتر هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانیان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامی سه‌ری ساڵدا بۆ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ به‌ "به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستی به‌نرخم" ده‌ستیپێكردوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، خۆشحاڵین به‌بینینی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

له‌ په‌یامی سه‌ری ساڵیدا بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی نووسیویه‌تی، "یاده‌وه‌رییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ وڵاته‌ خۆشه‌كه‌تان، لای خۆم به‌تازه‌یی ده‌هێڵمه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌ - AA
شوان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.