ژمارەی توشبوانی ئێران بە نەخۆشی ئایدز لەماوەی ساڵی رابردوو زیادی كردووە و گومان دەكرێت 66 هەزار توشبووی ئەو نەخۆشیە لەو وڵاتەدا هەبێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی موماره‌سه‌ی سێكسی ناشه‌رعییه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئافره‌تان.
بەگوێرەی لێدوانێكی مینۆ موحریز، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئایدز لە ئێران، رایگەیاند: رێژەی ئافرەتانی تووشبوو بە نەخۆشی كەمی بەرگری(ئایدز) لە ئێران بۆ 10 ئەوەندە زیادی كردووە و، زۆربەشیان بەهۆی پەیوەندی سێكسی ناشەرعییەوە تووش بوون.
پێشتر رێژەی توشبوونی ئافرەتانی توش بوو بەو نەخۆشیە تەنها 2% بوو، بەڵام ئێستا رێژەكە زۆر زیادی كردووە، ئەو بەرپرسە باسی ئەوەشی كرد 34 هەزار كەس تووشی نەخۆشی ئایدز بوونە، ژمارە راستەقینەكە زۆر لەوە زیاترە و پێشبینی دەكرێت بەهۆی ئاشكرانەبوونی سەرجەم تووشبووان، ئەو ژمارەیە بگاتە 66 هەزار كەس، كە تەمەنیان لەنێوان تەمەنی بیست ساڵ تا چل ساڵیدایە.
موحریز گوتیشی: له هه‌ر 3 مانگ جارێك ناوی 2 هه‌زار تووشبوو به نه‌خۆشی ئایدز له ئێران تۆمارده‌كرێت، زۆرینەی توشبوەكانیش لە چینی دەوڵەمەندەكانی ئێرانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.