ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ئەكتەری بەناوبانگی سینەمای هۆڵیود ” ئەنجیلینا جولی " بچێته نێو دنیای سیاسه‌ت و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ماویه‌تی له‌م بواره‌دا به‌سه‌ری به‌رێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له كاتی بەشداریكردنی لەبەرنامەی " بی بی سی تودەی " و له وەڵامی پرسیاری ئەوەی دەیەوێت بچێتە نێو كایەی سیاسەت ، ئاشكرایده‌كات لە هەر شوێنێك پێویستیان پێی هه‌بێت له‌م شوێنه ئاماده ده‌بێت ، وتیشی ئه‌و دەتوانێت لەگەڵ هه‌ریه‌ك له حكومەت و سوپا كاربكات .
جۆلی 20 ساڵ لەمەوبەر پێكەنینی بەو پرسیارە دەهات، بەڵام هەمیشە وتویه‌تی لە هەر شوێنێك پێویستیان پێی بێت دەچێت ، به‌ڵام نازانێت بۆ سیاسەت كەسێكی گونجاو ده‌بێت یا نا ، بەڵام بەردەوام بە گاڵتەوە وتویه‌تی، دیار نییە كه چ شتێكی لەژێر سەردایە .
له ئێستادا ئه‌نجیلینا جۆلی ، نوێنەری تایبەتی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەو لەبواری پاراستنی ژینگەو پرسەكانی پەیوەست بە پەنابەران و قوربانیانی توندوتیژییە سێكسییەكان كاردەكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.