Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:08

ستیڤان دیمستورا: کورد له‌ سووریا به‌شێکی سه‌ره‌کییەنابێت پشتگوێ بخرێن

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
کوردستان TV
#12
100%


ستیڤان دیمستورا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند: كورد به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ سووریا و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پشتگوێ بخرێن.

دیمستورا كه‌ له‌ ده‌ستێیكی ساڵی نوێ ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت، له‌ دیمانه‌یه‌یكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئارتی رووسیا  رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ دوای كشانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، داعش بنكه‌ و باره‌گاكانی خۆیان له‌و وڵاته‌ زیاد بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌ كشانه‌‌وه‌ی ئه‌و هیزانه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا گورزێكی گه‌وره‌ له‌ كورد ده‌وه‌شێندرێت و جێگای مه‌ترسیداره‌ .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كورد به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ سووریا و نابێت پشتگوێ بخرێت، پێویسته‌ ئه‌مریكا له‌ رێگای دیپلۆماسییه‌وه‌ به‌شداری له‌ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سووریا بكات.

جیی ئاماژه‌یه‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ كه‌  زۆربه‌ی شه‌رڤانانی كوردن، ته‌نیا هیز بوون له‌ باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوون له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و توانیان ره‌ققه‌ و دێره‌زۆر و منبج له‌ ده‌ست داعش رزگار بكه‌ن.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.