Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:48

ئه‌کته‌ره‌ پر داهاته‌کانی ساڵی 2018

جیری ساینفلد به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت
کوردستان TV
100%

له‌ ساڵی 2018 ئه‌كته‌ره‌ كۆمیدییه‌كان بەرزترین داهایان هەبووە ، گۆڤاری "فۆربس" ریزبه‌ندی داهاتی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ كۆمیدیانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م ساڵه‌دا زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌ .

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مریكی " جیری ساینفلد " له‌ كۆكردنه‌وه‌ی داهات به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و توانیویه‌تی له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا بری 57.5  ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كۆبكاته‌وه‌ .

پرداهاترین ئه‌كته‌ره‌ كۆمیدییه‌كانی جیهان  بۆ ساڵی 2018 به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ریزبه‌ندیان گرتووه‌ :


1.  جیری ساینفلد : داهاته‌كه‌ی 57.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوو له‌ 2018
2 . كیله‌ن هارت : داهاته‌كه‌ی 57 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
3 . دایف تشابیل : داهاته‌كه‌ی 35 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
4 . كریس روك : داهاته‌كه‌ی 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
5 . ریكی جیرله ‌: داهاته‌كه‌ی 25 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
6 . گابرییل ئیگلسیاس : داهاته‌كه‌ی 20.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
7 . تیری فاتور: داهاته‌كه‌ی 18 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
8 . جیم گاله‌گان : داهاته‌كه‌ی 17.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
9 . جیف دونهام : داهاته‌كه‌ی 16.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018
10 . سیباستیان مانیسكالكو: داهاته‌كه‌ی 16.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ 2018

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.