Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:53

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ : ئه‌ردۆغان ژن و منداڵی له‌گونده‌ کوردییه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆمه‌ڵ کوژکردووه‌

ئێستا هاتووه‌ وانه‌ی ره‌وشت به‌ ئیسرائیل ده‌ڵێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا  هێرشی كردۆته‌ سه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیاو نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان، داگیركاره‌كه‌ی قوبرسی باكوور و ئه‌وه‌ی ژن و منداڵی له‌گونده‌ كوردییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆمه‌ڵكوژكردووه‌، ئێستا هاتووه‌ وانه‌ی ره‌وشت به‌ ئیسرائیل ده‌ڵێته‌وه‌.

وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ لێدوانه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ،عومه‌ر چه‌لیك، گوته‌بێژی ئاك پارتی، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند : ناڕه‌حه‌تبوونی ناتانیاهو به‌ هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌، شتێكی ماناداره‌.

گوتیشی: بێنیامین ناتانیاهو به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ركۆمار و سوپاكه‌مان واده‌زانێت راستییه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كات.

هاوكات ئیبراهیم كاڵن ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ : ناتانیاهو كه‌ به‌ هۆی لێپێچینه‌وه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ی تووشی ده‌رده‌سه‌ریی بووه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ سه‌رنجه‌كان په‌رشوبڵاو بكاته‌وه‌، به‌ڵام بێهوده‌یه‌. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت سیاسه‌ته‌ داگیركاریی و سته‌مكارییه‌كانی ئیسرائیل داپۆشێت. ناتوانن سه‌ركۆمارمان بێده‌نگ بكه‌ن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.