هونه‌رمه‌ند وه‌لید حسن علی علی ناسراو به (وه‌لید دۆسكی) له ساڵی 1957 له ده‌ڤه‌ری مێرگهسۆرله دایك بووه یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌توانی به هونه‌ری گۆرانی گووتن له‌رێگه‌ی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی، حهیامێكهخۆی به جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاشنا كردوه له هه‌مان كاتدا به‌هۆی ئاوازی ره‌سنی كوردی و هه‌ڵبژاردنی ، تێكسته نه‌مره‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له نێو كاروانی گۆرانی كوردی هه‌یه ئه‌م هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستی ناجێگیره نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه.
وه‌لید دۆسكی هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری كوردستانه و له ساڵانی هه‌شتاكان له رێگه‌ی گوتنی چه‌ند گۆرانییه‌ك له‌گه‌ڵ تیپی پاشای گه‌وره ناوبانگییه‌كی زۆری په‌یدا كرد ، ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستی ناجێگیره نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری سۆران، به هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و مامۆستایانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ڕواندور، به مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند وه‌لید دۆسكی-یان كرد و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشی، كه له ئێستادا به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ر له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه.
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین گۆرانییه‌كانی گۆرانی (كۆچهرێ) بوو كه له ساڵی 1987 تۆماری كرد و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، تاوه‌كو ئێستا ئه‌م گۆرانییه‌ش له كه‌ناڵه په‌خش ده‌كرێـته‌وه.
به‌ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاك بوونه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند وه‌لید دۆسكی ده‌خوازین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.