Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:19

تورکیا: خۆشحالین به‌ کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له‌ سووریا

تورکیا دژی پشتیووانی سەربازی ئەمریکا بوو بۆ شەڕڤانان
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا دەربڕی و رایگه‌یاند، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌كه‌ین . 

له‌باره‌ی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاتەکەی له‌ سووریا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ "به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست نه‌بێت، هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌یان". 

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو راشیگه‌یاند "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه‌. دوای ئه‌م قۆناخه‌ ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی لە سووریادا". 

ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا نزیکەی دوو هەزار سەرباز و راوێژکاری هەیە، کە پشتیوانی یەپەگە دەکەن لە شەڕی دژی داعش. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

ئەمریکا لەدوای پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە 2014، ژمارەیەک لە هێزەکانی وەک راوێژکار رەوانەی سووریا و عێراق کرد. لەو کاتەوە تەنیا هێز کە ئەمریکا لە سووریا پشتیوانی بکات یەپەگەیە، بەڵام تورکیا بەتووندی دژی پشتیووانی سەربازی ئەمریکایە بۆ شەڕڤانان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.