Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:56

ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ سیستمی به‌رگری مووشه‌کی به‌ تورکیا بفرۆشێت

به‌ به‌های سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر فرۆشتنی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانیی پاتریۆت به‌ توركیا به‌ به‌های سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.

ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ره‌زامه‌ندی فرۆشتنی سیستمه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بڕیاریدا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی 80 مووشه‌كی پاتریۆت له‌ جۆری MIM-104E، له‌گه‌ڵ 60 مووشه‌ك له‌ جۆری پاتریۆت-3 (PAC-3) و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌هاكه‌ی سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بێت. ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ئه‌و فرۆشتنه‌وه‌ زانیاری داوه‌ به‌ كۆنگرێس".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا له‌گه‌ڵ ئه‌و پاكێجی سیستمی به‌رگرییه‌دا، چوار سێتی راداری AN/MQP-65، چوار سیستمی كۆنترۆڵ قفلبوون، 10 كۆمه‌ڵه‌ ئه‌نتێن، 20 وێستگه‌ی هه‌ڵدانی M903، پێنج وێستگه‌ی كاره‌بایی، له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی، ئامێری تێست، به‌رنامه‌ی مه‌ودا و كه‌لوپه‌لی پشتیوانی هه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، په‌سه‌ندكردنی فرۆشه‌كه‌، مرونه‌یه‌كی گرنگ ده‌داته‌ توانای به‌رگریی ئاسمانیی توركیا و تیایدا هاتووه‌ "توركیایه‌كی پارێزراو كه‌ خاوه‌نی توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئاسمانیی و مووشه‌كییه‌كان و هێرشه‌كانی دیكه‌ بێت، له‌نێو ناتۆ و له‌ كیشوه‌ری ئه‌ورووپادا ئاشتیی و سه‌قامگیریی ده‌سته‌به‌رده‌كات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.