Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 08:14

به‌ڤیدیۆ.. فیله‌که‌ له‌ خه‌تدا گیرا

بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی
کوردستان TV
100%

رووداوێكی سه‌یر له‌ باخچه‌ی ناگارۆهۆلی نیشتمانی له‌ ویلایه‌تی كارناتاكا له‌ باشووری رۆژئاوای هیندستان روویداو بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی فیلێك كه‌ له‌ یه‌كێك كێڵگه‌كانی ناوچه‌كه‌ خواردنی دزیبوو.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: فیله‌ هیندییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 42 ساڵه‌و چۆته‌ نێو كێڵگه‌یه‌ك و خواردنی خواردووه‌، به‌ڵام كاتێك هه‌وڵدانی بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی، له‌ په‌رژینه‌كان گیری خواردووه‌و بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ناریام سوامی، به‌رێوه‌به‌ری پاراستنی فیله‌كان روونیكردۆته‌وه‌ ، كاتێك فیله‌كه‌ له‌ په‌رژینه‌كه‌دا گیری خواردووه‌، لووتی كه‌وتۆته‌ ژێر لاشه‌كه‌ی و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئۆكسجین بۆ ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی نه‌چێت و به‌وهۆیه‌وه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رژینه‌ به‌ درێژایی 32 كلیۆمه‌تر بۆ رێگریكردن له‌ فیله‌كان بۆ نێو كێڵگه‌كان دروست كرا، به‌رپرسانی خۆجێی هیندستان له‌لایه‌ن به‌رگریكارانی مافه‌كانی ئاژه‌ڵان رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوونه‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.