Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:17

ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران بۆ تورکیا ئاشکرا کرا

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی ئێران "ئێرنا" حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بۆ به‌شداریكردن له‌ كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌روێز ئیسماعیلی،جێگری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه‌: به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌ باڵاكان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو سه‌رۆك ،ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌شدا به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌رۆك واژوو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری ده‌كرێت.

ئیسماعيلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ حه‌سه‌ن رۆحانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌جێده‌هَڵێت و ده‌گه‌رێته‌وه‌ ته‌هران.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.