Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:05

به‌مشێوه‌یه‌ ده‌توانی رێگا له‌ تێکچوونی سه‌وزه‌و میوه‌ بگرێت

چاره‌سه‌رێكی ئاسان و كاریگه‌ر بۆ رێگری كردن له‌ تێكچوونی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی مالیزیا گه‌یشتوونه‌ته‌ چاره‌سه‌رێكی ئاسان و كاریگه‌ر بۆ رێگری كردن له‌ تێكچوونی سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌.

له‌زگه‌كاني  "ستیك فرێش " له‌ سه‌وزه‌و میوه‌كان ده‌درێت و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ رێگری له‌ پڕۆسه‌ی گه‌یین ده‌گرێت و واده‌كات به‌ربوومه‌ تازه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌.

له‌زگه‌ نوێكه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌ی كلۆرید سۆدیۆم و شانه‌كانی هه‌نگوین پێك دێت و یارمه‌تیده‌ر بۆ خاوكردنه‌وه‌ی چالاكی به‌كتریاكان له‌سه‌ر به‌ربوومه‌كه‌، هاوكات پڕۆسه‌ی گه‌یین و تێكچوون دوا ده‌خات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌زگه‌كان پارێزراون و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ میوه‌كانیش بخورین، هیچ زیانێكی ته‌ندروستی لێناكه‌وێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ زافری زینه‌دین، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای" ستیك فرێیش " بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ زانكۆی سیرنجۆر بۆترای مالیزی و په‌یمانگای ماردی ستانده‌رد و په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی پیشه‌سازی مالیزیا كاری كردووه‌و په‌ره‌ی به‌ له‌زگه‌كانی داوه‌.

ktv

هه‌روه‌ها كۆمپانیای ستیك فرێش ده‌ڵێت: له‌زگه‌كان نه‌ك هه‌ر رێگا له‌ پرۆسه‌ی گه‌یین ده‌گرێت، به‌ڵگو رێگری له‌گه‌شه‌كردنی بۆگه‌نبوونیش ده‌كات.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌ر نیوز

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.