Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 13:49

ئافره‌تێک به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر نامۆ به‌ شاژنی بیبه‌ر ده‌ست نیشانکرا

دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی سه‌رما بوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دانیشتوانی شارێكی وڵاتی چین بریاریاندا ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی سه‌رما ببنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ده‌گمه‌ن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی رێكخستنی كێبڕكێیه‌ك بۆ خواردنی بیبه‌ری توون، له‌نێو حه‌وزێكی پڕ له‌ئاو.

به‌پێی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"، كێبڕكێكه‌ له‌شاری ییچون به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووان له‌و كێبڕكێیه‌ زۆرترین رێژه‌ی بیبه‌ری توون (بیبه‌ری تیژ)یان خوارد له‌ماوه‌یه‌كی كورتی دیاریكراودا.

به‌شداربووان له‌نێو حه‌وزێكی پڕ له‌ئاوی شله‌تێن و پڕ له‌ بیبه‌ری توون دانیشتن كه‌ پله‌ی گه‌رما له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كێبڕكێكه‌، ته‌نها دوو پله‌ی سیلیزی بوو.

له‌و كێبڕكێیه‌ به‌شداربوویه‌ك به‌ناوی یی هوان، نازناوی "شاژنی بیبه‌ری"ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا ٢٠ بیبه‌ری توونی خوارد، خه‌ڵاته‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ پارچه‌یه‌ك زێڕ.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.