Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:30

کوردستان تی ڤی فیلمێکی دیکۆدرامی به‌رهه‌م ده‌هێنێت

هێرۆ ئیسماعیل ، كاری ئاماده‌كاری و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%

كورددستان تی ڤی به‌سه‌رهات و چیرۆكی ئازاره‌كانی كچه‌ ئێزیدی " له‌یلا ته‌علۆ " كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و نیو له‌ لایه‌ن تیرۆریستانی داعش رووبه‌رووی ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی بوه‌وه‌ ، ده‌كات به‌ دیكۆدرامایه‌ك .

له‌یلا ته‌علۆ یه‌كیك له‌و هه‌زاران خانمه‌ ئێزیدییانه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌لاماردانی شه‌نگاڵدا كه‌وتنه‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش و زیاتر له‌ دوو ساڵ و نیو له‌ ژێر ده‌ستی چه‌كدرانی داعش به‌ توندترین شێوه‌ له‌ رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ درا ، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا رزگاری بوو .

دوای رزگاربوونی له‌ ده‌ستی داعش ، نووسه‌ری كورد " خالید ته‌علۆ " به‌سه‌رهاته‌ تاڵه‌كه‌ی " له‌یلا " ی خوشكی له‌ ژێر ناوی " له‌یلا و شه‌وانی به‌ ئازار"ده‌كات به‌ كتێبێك .

به‌ سوود وه‌رگرتن له‌م كتێبه‌ و له‌ ماوه‌ی رابردوودا ، میدیاكار و پێشكه‌شكاری كوردستان تیڤی " هێرۆ ئیسماعیل عارف " له‌ ژێر ناوی ( 2 ساڵ و 8 مانگ و 6 رۆژ ) چیرۆكه‌ تاڵ و به‌ ئازاره‌كه‌ی له‌یلای كردووه‌ به‌ دیكۆدرامایه‌ك و كاری ئاماده‌كاری و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

دوێنێ ئێواره‌ فیلمه‌كه‌  بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە سینەماكار و میدیاكار و رۆشنبیران ، لە لایەن كوردستان تی ڤی لە نمایشێكی تایبەتیدا لە هەولێر و لە سینەما ئەمپایەر ، یەكەمین نمایش كرا و ناوەڕۆك و دەرهێنان و ئاستی هونەریی كارەكە جێی سەرسامی و دەستخۆشیی ئامادەبوان بوو.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.