Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:42

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قەداسەتی پاتریارک مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە کرد

پاتریاركی كەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان
کوردستان TV
#6 #7
100%

سەرۆك بارزانی سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی قەداسەتی پاتریارك مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە كرد بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌رێزیان ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ قەداسەتی پاتریارك مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات لە جیهان.

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خواڵێخۆشبوو خاتوو، خاتوون دانیال سڵێوەمان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم سەبر وئارامی بەهەموو لایەك بدات و ڕۆحی خواڵێخۆشبوویش شاد بێت.

مسعود بارزانی

9ـی 12ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.