ڕۆژی شه‌ممه 2018/12/8 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:
1- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان شوێنى تایبه‌ت و شیاو له یاریگه‌كانیان بۆ رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى و وێنەگری ڤیدیۆیی كه‌ناڵه‌كان دابین بكه‌ن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت وێنەگری ڤیدیۆیی له نێو یاریگه وێنه بگرن، ته‌نیا پێش ده‌ستپێكردنى یارى ده‌توانن بێنه نێو یاریگه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى یارى ده‌بێ بچنه ده‌ره‌وه و دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كه‌یش ده‌توانن له نێو یاریگه رووماڵ و لێدوانى خۆیان له یاریزانان و راهێنه‌ران وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها فۆتۆگرافه‌رانیش ته‌نیا بۆیان هه‌یه له پشت گۆڵه‌كان وێنه‌ى خۆیان بگرن، به مه‌رجێك باجى تایبه‌تى یه‌كێتییه‌كه‌مانى هه‌بێت.
2- هیچ ده‌زگه‌یه‌كى راگه‌یاندن بۆى نییه له نێو یاریگه له كاتى یارى خه‌ڵاتى ستافى هونه‌رى و یاریزانان بكات، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنى یارى ده‌توانن به مه‌رجێك به نووسراوى فه‌رمى یه‌كێتییه‌كه‌مان لێی ئاگادار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌یش پێش ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی یه‌كێتییه‌كه‌مان.
3- هه‌ر راهێنه‌رێك یان یاریزانێك له خوله‌كانى كوردستان لێدوان بۆ ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر ستافى ناوبژیوانانى یارى بدات، به بڕى 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
4- به هۆى رووداوه‌كانى یارى نێوان دهۆك و زاخۆ له گه‌رى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى لێژنه‌ى رێكارى، كه به‌رێزان (هادى كه‌ریم، سه‌لام حوسێن و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا) پێكهاتبوون، دواى گفتوگۆ له‌سه‌ر رووداوه‌كان بڕیاردرا به:
• سێ یارى داهاتووى یانه‌ى زاخۆ له خولى نایابى كوردستان به بێ ئاماده‌بوونى هانده‌رانیان له نێو یاریگه‌ى خۆیان ئه‌نجام ده‌درێت.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى زاخۆ به بڕى 3000000 سێ ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ى كورسییه شكاوه‌كانى یاریگه‌ى یانه‌ى دهۆك، پێویسته پاره‌كه‌یش راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتیه‌كه‌مان بكرێت.
• له داهاتوو یارییه‌كانى هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و دهۆك له خولى نایابى كوردستان، له یاریگه‌ى هه‌ردوو یانه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو یاری نێوانیان له یاریگه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، كه یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌ستنیشانى ده‌كات و، هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌یش ئاماده‌ى یارییه‌كه نابن.
• ئاگادارى كۆتایی یانه‌ى زاخۆ ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ره‌فتارانه‌ى هانده‌رانى یانه‌كه‌یان تووشى سزاى توندتر ده‌بن.
• پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى زاخۆ كار بكات له‌سه‌ر هێور كردنه‌وه‌ى هانده‌رانیان و، ده‌سته‌ى هانده‌رانیان رووێكى جوانى شارستانى زاخۆ پیشان بده‌ن.
5- له یارى نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له گه‌رى هه‌شته‌مى خولى نایابى كوردستان، به هۆى هێرشكردن و جنێودان له لایه‌ن راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى زاخۆ (نزار عه‌بدولعه‌زیز) بریاردرا به:
• یاوه‌رى نه‌كردنى ناوبراو له یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• پێویسته ناوبراو رۆژى شه‌ممه 2018/12/15 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
6- له یارى نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له گه‌رى هه‌شته‌مى خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌ركردن له یارى هێرشكردن و جنێودان له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى زاخۆ (دلۆڤان ساڵح) ژماره (16) بریاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• پێویسته ناوبراو رۆژى شه‌ممه 2018/12/15 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
7- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و ستافى ناوبژیوانان ده‌كه‌ینه‌وه، به هۆى خراپى كه‌ش و هه‌وا و باران بارین، پێویسته 2:30 دوو كاتژمێر و نیو پێش ده‌ستپێكردنى یارییه‌كان له نێو یاریگه ئاماده‌بن.
8- له یارى نێوان كفرى و ئاسۆ له گه‌رى سێیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى هێرشكردن و جونێودان له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى ئاسۆ (عومه‌ر شه‌ماڵ) ژماره (27) بریاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• پێویسته ناوبراو رۆژى شه‌ممه 2018/12/15 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
9- له یارى نێوان كۆیه و هه‌ڵۆ له گه‌رى سێیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى چوونه ژووره‌وه‌ى پزیشكى یانه‌ى كۆیه (فه‌رهاد محه‌ممه‌د) بۆ نێو یاریگه بێ ره‌زامه‌ندى ناوبژیوانى یارى و ده‌ركردنى له نێو یاریگه، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
10- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى رزگارى، كه پێویسته به شێوه‌یه‌كى جوان كۆنتڕۆڵى یاریگه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، به تایبه‌ت له به‌كارنه‌هێنانى بڵندگۆ و فڕێدان و به‌كارهێنانى یارى ئاگرین، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزاى تووند ده‌بن.
11- به هیچ شێوه‌یه‌ك بڵندگۆ له كاتى یارى خوله‌كانى كوردستان نابێ به‌كاربهێنرێت و قه‌ده‌غه‌یه، له هه‌ر یارییه‌ك بڵندگۆ له لایه‌ن هانده‌رانى هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت، یانه‌كه به بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
12- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى سه‌یدسادق، كه پێویسته شوێنى جلگۆرینى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و توالێته‌كانیان به شێوه‌یه‌كى پاك و خاوێن رێك بخه‌ن و ئاماده‌ى بكه‌ن.
13- له یارى نێوان سۆران و شێخان له گه‌رى سێیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى ناڕه‌زایی له بڕیارى ناوبژیوان و چوونه ده‌ره‌وه‌ى یانه‌ى شێخان له خوله‌كى 85 ـى یارییه‌كه، بڕیاردرا به هه‌ژماركردنى ئه‌نجامى یارییه‌كه بۆ یانه‌ى سۆران به ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.