سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ناسراو به(حه‌سه‌نی مامه عه‌به) كرد به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ناسراو به(حه‌سه‌نی مامه عه‌به)م پێگه‌یشت.
لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی یه‌كێك له‌و فه‌رمانده بوێر و دڵسۆزانە بوو، كه به درێژایی ته‌مه‌نی بەرانبەر میلله‌ته‌كه‌ی و رێبازه‌كه‌ی وه‌فادار بووه.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هه‌ڤاڵان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كاك عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.