عه‌باس عه‌لیزاده ناسراو به (بڕووس لی ئه‌فغانستان) دواجار گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ سینه‌مای هۆڵیوود واژوكرد له به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه فارسی، ئه‌م فیلمه له‌ژێرناوی He is back (ئه‌و گه‌ڕایه‌وه) به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و، بڕیاره قۆناغه‌كانی وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه له مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩ ده‌ستپێبكات.
عه‌باس عه‌لیزاده‌ی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، تا ئێستا رۆڵی له دوو فیلم‌دا بینیوه، كه یه‌كێكیان له وڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌وی دیكه‌شیان له وڵاتی هیندستان به‌رهه‌مهاتووه.
عه‌باس عه‌لیزاده بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ٢٠١٤ پاشئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م Darul Aman Palace له شاری كابول گرت و پاشان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ناوی (ئه‌فغانستان خاوه‌نی بڕووس لییه) بڵاوبوویه‌وه و پێوه‌ی ناسرا.
عه‌باس عه‌لیزاده ده‌ڵێت، ئاواتی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه بتوانێت بڕواته نێو سینه‌مای هۆڵیوود، كه ئێستا خه‌ریكه به‌م ئاواته‌ی بگات.
ئه‌و ده‌ڵێت، كه ٩ ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌ڕواته یانه‌ی وه‌رزشی هونه‌ری به‌رگری له شاری كابول و راهێنانی وه‌رزشی كونگفو ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆكاری هه‌ژاری نه‌یتوانیوه به‌رده‌وامی پێبدات.
هه‌رچه‌نده زیاتر له ٤٥ ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی بڕووس لی، ئه‌فسانه‌ی هونه‌ری به‌رگری و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی فیلمه‌كانی هۆڵیوود، تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا له جیهاندا هه‌واداری ئه‌و ئه‌فسانه زۆر هه‌ن..
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.