شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى پێنجه‌م له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، رۆما میوانداری ریال مه‌دریدی كرد
یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى ریال مه‌درید دووچاری شكست هات
ریال مه‌درید توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه ئیتاڵیه‌كه به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان گاریس بەیل و ڤاسکێز لەخولەکەکانی 47 و 59 تۆماركرا
بەو ئەنجامەی ریاڵ مەدرید تۆماری كرد بە 12 خاڵ لەپلەى یەکەمدایە و رۆماش بە 9 خاڵ لەپلەى دووه‌م دێت .
هه‌ردوو یانه‌كه‌ش به‌فه‌رمی په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغى 16 ى خوله‌كه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.