شاخه‌وان مسته‌فا
له‌بیرمه، كه ڕۆژگارێك ھونه‌ری ھه‌ولێر خاوه‌ن ده‌یان به‌رھه‌می جوان بوو له شانۆ و دراما و فیلم‌دا، ته‌نانه‌ت ھونه‌ری پایته‌خت ببوو به سه‌نته‌رێكی ھونه‌ری گه‌وره بۆ له دایكبوونی به‌رھه‌مه ناوازه‌كان، ھه‌رچه‌نده كورد ڕۆژگارێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ ڕژێم به‌ڕێده‌كرد، به‌ڵام ھه‌میشه موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه و په‌یامی شۆڕش له‌سه‌ر ته‌ختی ھونه‌ری ئه‌و شاره‌دا ده‌خوێندرایه‌وه و وره‌یی پۆڵاینی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌به‌خشی.
•سه‌رده‌مانێك، به ھه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌كه‌تی ھونه‌رمه‌ندان كه خولیای داھێنان له ناخیاندا به نیشتمانپه‌روه‌ریی چه‌كه‌ره‌ی كردبوو، سه‌رگه‌رمی داھێنان و تۆماركردنی به‌رھه‌می نه‌مر و ناوازه بوون، ته‌نانه‌ت زۆرجار له تامه‌زرۆیی بینه‌ردا بۆ به‌رھه‌مه‌كانی ئه‌و شاره ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان ده‌شكێندران بۆ بینینی ته‌نیا گرته‌یه‌ك له ھونه‌ری ھه‌ولێردا، كه چیرۆكه‌كانی بریتی بوون له تۆماركردنی داستانی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌دا، كه له پێناو ئازادی و ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌له‌دا ده‌جه‌نگان.
•ھه‌موو شتێك له پایته‌خت سه‌ری ھه‌ڵدا، به‌تایبه‌ت شانۆ و سینه‌ما، كه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت، (ھه‌ولێر) به دایكی سینه‌ما و شانۆی كوردی ناوده‌برێت، ڕابردووی ئه‌و شاره‌ش باشترین شایه‌تحاڵه، كه ساڵانێكی دوور و درێژ ھونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (ته‌ڵعه‌ت سامان، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، جه‌لال به‌یار، سه‌لام كۆیی، ئیبراھیم حه‌كیم، ئه‌نوه‌ر شێخانی، سه‌عدون یونس، خه‌لیل یابه، عه‌لی ئه‌حمه‌د، سه‌فوه‌ت جه‌راح، زاھیر عه‌بدوڵا) چه‌ندین ناوی جوانی له‌خۆوه گرتبوو، كه ببوون به پێشه‌نگی ھونه‌ر بۆ كوردستان و بگره له عێراقیشدا زۆرجار به‌خیلی به‌و شاره ده‌بردرا.
•ھه‌ر لێره بوو، كه ھونه‌ری سینه‌ما له لایه‌ن حكوومه‌ت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه، یه‌كه‌م ده‌زگای ھونه‌ری سینه‌ما به ناوی سینه‌مای ھه‌ولێره‌وه دامه‌زرا، ھه‌ر لێره‌ش بوو، كه (مه‌ھدی ئومێد) به‌رھه‌مه‌كانی له لۆكاڵه‌وه گه‌یشتن به فیستیڤاڵه جیھانیه‌كان، وه‌ك یه‌كه‌م سینه‌ماكاری كورد فیلمه‌كانی له جیھاندا نمایش كرا، له دوای ڕاپه‌ڕینی كوردستانیش ھونه‌ری سینه‌ما و شانۆ و ته‌واوی ھونه‌ره‌كان له‌و شاره پێی نایه نێو قۆناغێكی دیكه و، وێڕای سه‌ختی ھه‌موو قۆناغه‌كانی ژیان له كوردستان، به‌ڵام ھه‌ر بێده‌نگ نه‌بوو له ئاست داھێنان و جوانی خۆی دا، تا گه‌یشت به‌وه‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاته ھه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی پیشه‌سازی به‌رھه‌م ھێنانی فیلم بكات، ئه‌مه‌ش به باڵابوونی ھونه‌ر له‌و شاره، كه زۆرترین به‌رھه‌می سینه‌مایی له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌شدار بوو، جگه له خه‌ونی به‌ده‌ستھێنانی خه‌ڵات، كه ھه‌ولێر له‌و ڕوانگه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌رھه‌می ھونه‌رمه‌نده‌كانی كه زۆرترین خه‌ڵاتیان پێبه‌خشراوه و ده‌ستكه‌وته‌كانیان بۆ مێژوو له‌بیرناچنه‌وه.
•له‌و سۆنگه‌وه‌ش ده‌پرسین، ئایا حه‌ق نیه، ئیدی ده‌رگا داخراوه‌كان به‌ڕووی ھونه‌رمه‌ند و فیلمسازانی ھه‌ولێردا بكرێته‌وه و جارێكی ده‌ست بكرێته‌وه به گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رھه‌می سینه‌مایی جوان و بره‌ودان به‌و ھونه‌ره باڵایه؟.
•ئایا ده‌كرێت، به‌و ھه‌موو ڕابردووه جوانه‌وه ئێستا حاڵی ھونه‌ری ھه‌ولێر به‌مشێوه‌یه بێت و كه‌سێكیش خۆی به خه‌مخۆری ئه‌و شاره نه‌زانێت.
•ده‌پرسین تاكه‌ی ھونه‌ری ئه‌و شاره به‌و بێنازییه‌وه بناڵێنێت، كه بێبه‌شه له بودجه و چالاكیی ھونه‌ری دا؟.
•ئایا ده‌كرێت، له‌و شاره‌دا كه مه‌ڵبه‌ندی ھونه‌رییه، له‌ژێر ڕه‌حمی خودادا به‌رھه‌مێكی له‌دایك بێت له‌سه‌ر گیرفانی به‌تاڵی ھونه‌رمه‌نده‌كه‌دا.
•ھه‌ر بۆیه، ڕووی سكاڵامان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م شه‌خسی به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی)، كه تاكه خه‌مخۆری ھونه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕێكی جیدی له ھونه‌ری ھه‌ولێر بداته‌وه، تا ئێمه‌ش بتوانین جارێكی تر پڕۆژه‌ی نوێ بۆ به‌رز ڕاگرتنی له‌و شاره گه‌ڵاڵه بكه‌ین و، ھونه‌ری ھه‌ولێریش بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌رده‌می زێڕینی خۆی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.