ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد " مازن شێرە بەیانی " له شاری كۆیه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی كورته فیلمێكی تازه‌یه كه ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه .
ئه‌و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییانه‌ی كه رۆل له‌م به‌رهه‌مه‌دا ده‌بینن بریتین له هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره " ناسر حه‌سه‌ن " ، ئاواز ئه‌حمه‌د ، ئیسماعیل قادر ، یارا ڕێباز، سیپان کەیفی و مازیچن عەزیز " ، فیلمه‌كه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند " مازن شێرە بەیانی " ه .
كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له لایه‌ن " ئاریان ساڵح " ئه‌نجامدراوه و " ئیدریس عەبدی " كاری له‌سه‌ر ده‌نگ كردووه و " داستان نوری " یش به كاری رووناكی هه‌ستاوه و به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ش هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " ناسر حه‌سه‌ن " ه .
بریار وایه پاش كۆتایی هاتنی سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه ، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی هونه‌ریدا بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.