نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " رەسول ساڵح " كتێبێكی تازه ده‌رباره‌ی " ئه‌ته‌كێت و پڕۆتۆكۆڵ " بۆ ناو كتێبخانه‌كانی كوردی زیاد ده‌كات و ده‌یخاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران .
ره‌سول ئاشكرایده‌كات ، كتێبه‌كه‌ی له 2 به‌ش پێكهاتووه و 176 لاپه‌ره‌یه ، وتیشی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ته ته‌نیا به ئه‌ته‌كێت كه په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی وه‌ك " بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمییه‌كان ، چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکەوت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه .
ئه‌م نووسه‌ره وتیشی به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه به ناوی پرۆتۆكۆله كه باس له چۆنیه‌تی ڕێكخستنی بۆنه و مه‌راسیمه فه‌رمییه‌كان و پێشوازی و مانه‌وه و به‌ڕێكردنی شانده فه‌رمییه‌كان و چۆنیه‌تی رێكخستنی كۆنگره رۆژنامه‌وانی و چالاكی و پێشانگاكان ده‌كات .
جێی ئاماژه پێكردنه هه‌ر له به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه باس له یاسای ئاڵا و رێنمایی ئاڵا كراوه ، كه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.