شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا سسكا مۆسكۆ میوانداری رۆمای كرد
رۆما له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكهى توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه رووسیه‌كه تۆمار بكات بهئهنجای دووگۆلی به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆله‌كانى رۆما له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان مانلۆاس و پلیگرینی له خولەکەکانی ٤ و ٥٩ تۆماریان کرد ، تاكه گۆلی سسكا یاریزانان سیگوردسۆن لهخولەکی ٥١ تۆماری کرد.
بەم ئەنجامەی تۆماركرا ڕۆما بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە پله‌ی یه‌كه‌مدایه و سسکا مۆسکۆش بە ٤ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.