لە دێژەی كار و چاكیە ڕۆشنبیرییەكاندا، ڕۆژی 4 ی تشرینی دووەم ، بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری سلێمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەشداریی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و كچی كۆچكردو، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا پەردە لەسەر پەیكەری رەفیق حیلمی لادرا .
سیاسەتمەدار و پەروەردەكار و ئەدیب و ڕۆشنبیری كورد " ره‌فیق حیلمی " ساڵی 1898 له شاری كه‌ركوك له دایك بووه وله شاری كفری قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی خوێندووه و قۆناغەكانی دیكەی خوێندنی لە شاری سلێمانی و بەغدا تەواو كردوە .
باوكی حیلمی له سه‌رده‌می خۆیدا له سوپای عوسمانی ئه‌فسه‌ر بووه ، له ساڵی 1938 له ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی دیكه حیزبی هیوایان دامه‌زراندووه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به پێزه ، بو دواجار له ساڵی 1960 چاوه‌كانی لێك ناو كۆچی دوایی كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.