Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:38

فیلمه‌که‌ی خه‌لیفه‌ له‌ فێستیڤالی دهۆک خه‌ڵاتکرا

چەندین فیلمی جیهانی به‌شداریان له‌م فێستیڤاڵه‌ كرد
کوردستان TV
100%

شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دھۆک بۆ سینەما، لە ٢٠ تا ٢٧مانگی ڕابردوو لە پارێزگای دھۆک بەردەوام بوو، دھۆکی ڕەنگین کەشێکی ھونەری بەخۆیەوە بینی، ھەموو ساڵێکیش لەو فیستیڤاڵەدا کە بەپڕۆگرامێکی تایبەت چالاکیەکان بەڕێوەدەچن و چەندین فیلمی جیهانی بەشداری لەو فیستیڤاڵە دەکەن، ڕۆژانی کۆتاییش بە کۆڕ و سیمینار و پێشنیار لەسەر فیستیڤاڵەکە ساز دەکرێت.

بودجەی ئەو فیستیڤاڵە لەلایەن حکوومەتی ھەرێم و شەخسی (نێچیرڤان بارزانی) و بەشێک لە بازرگانەکانی ئەو شارەوە دابین دەکرێت، تەنانەت ئەوەی کە ھەموو ساڵێک لەو فیستیڤاڵەدا وەک خەمخۆری سەرەکی ناوی دەھێنرێت لەسەر ستەیچ (فەرھاد ئەتروشی)ـیە، کە ھەمیشە پاڵپشت بووە لەبەردەم پڕۆژە ھونەرییەکانی دھۆکی ڕەنگین . 

تەنانەت ڕێکخەرانی فیستیڤاڵی دھۆک بۆ سینەما ئاماژە بۆ ڕۆڵی بەرچاوی پارێزگارەکەیان دەکەن، کە ھەمیشە سواڵ بۆ سینەما و کلتووری شار دەکات، ئەمساڵیش لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەیان بەرھەمی جوانیان پێشکەش کرد و پاشان چەندین تەوەر و پێشنیار و ڕای جیاواز ئاڵوگۆڕکرا.

لە سیمینارەکاندا کە چەند ھونەرمەند و لێژنەیەکی ھەڵسەنگاندن تێیدا ئامادەبوون باسیان لە ڕۆڵی ھونەر و پرسە ھونەرییەکان کرد.

لە دیارترین ئەو فیلمانەی کە لێژنەی ھەڵسەنگاندن بە چەند بەشێکی جیاواز دیارییان دەکرد بۆ بەدەستھێنانی خەڵات، فیلمە نوێیەکەی دەرھێنەری بەناوبانگ (سەھیم عومەر خەلیفە) بوو، کە ناوی فیلمەکەی ناوناوە (زاگرۆس).

 لە دوای ئەویشدا عەلی کەمالی دەرھێنەر خەڵاتێکی دیکەی فیستیڤاڵی لە بەشی دەرھێناندا پێدرا، ھاوکات ڕەزا عەلاییش خەڵاتێکی دیکەی پێبەخشرا.

 ئاماده‌كردنی : شیڤان شێرزاد 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.