شه‌وى ڕابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی یازده‌یه‌م له‌خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا ، ریال مه‌درید له‌میوانداری كردنى ڤه‌له‌د وه‌لید توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌ڵام
گۆله‌كانى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان كیكۆی یاریزانى ڤه‌له‌د وه‌لید به‌هه‌له له‌خۆیان تۆمار كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید ، گۆلی دووه‌میش رامۆس له‌رێگای لێدانى سزاوه تۆماری كرد
له‌ئێستادا ریال مه‌درید له‌پله‌ى شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یه به 17 خاڵ ، ڤه‌له‌د وه‌لیدیش به له‌پله‌ى هه‌شته‌مه به 16 خاڵ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.