کورتە فیلمی دێکۆمێنتاری نان و سنوور لە دەرهێنانی (ئیدریس عەبدی) و بەرهەمهێنانی (هەژیر شەریفی)ـیە، لە فێستیڤاڵی Lost Land International Film Festival لە بەشی پێشبركێی فیلمی دۆکیۆمێنتاری وەرگیراوە.
ماوەی ئەم کورتە فیلمە 22 خولەکە و لەسنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور کوردستان بەرهەم هاتووە و باس لەژیانی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی ئەکات.
" ئیدریس عەبدی " خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی باشووری کوردستانە و دەرچووی بەشی سینەمایە لە تاران و بەچەندین کورتە فیلم وەکو هێڵکە و ڕۆنی سووتاو و دار لە چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەشداریی کردووە.
بڕیار وایە ئەم فێستیڤاڵە لە ڕۆژی 18ی نوڤمبەر لە شاری مەنچێستێری بەریتانیا دەست پێ بکات ، ئەمە دووهەمین بەشداری کورتە فیلمی دێکۆمێنتاری نان و سنووەرە لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان.
ئیدریس عەبدی دەرهێنەری ئەم کورتە فیلمە ، پێش بینی ئەکات بەهۆی هەستیاری بابەتی فیلمەکە و شێوازی بەرهەمهێنانی فیلمەکە ، لەفێستیڤاڵی زیاتر بەشداری بکات.
سامی کاکه - ههولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.