Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 17:00

سعودیه‌ یه‌ک ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی شارێکی وه‌رزشی له‌ عێراق ته‌رخان کردووه‌

وه‌ك دیارییه‌كی وڵاتی سعودیه‌ بۆ وه‌رزشی عێراق
کوردستان TV
100%


شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌ یه‌ك ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی شارێكی وه‌رزشی له‌ باشووری به‌غدا ته‌رخان كردووه‌.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌ یه‌ك ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی شارێكی وه‌رزشی له‌ باشووری به‌غدا ته‌رخان كردووه‌.
هه‌روه‌ها گوتی: شاره‌ وه‌رزشییه‌كه‌ له‌ نزیك عه‌لوه‌ی ره‌شید له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت وه‌ك دیارییه‌كی وڵاتی سعودیه‌ بۆ وه‌رزشی عێراق دروست ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ به‌غدا، ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ چه‌ند رێكارێكی كارگێڕییه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

                    
    

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.