Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:48

 به‌ دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کان شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک کۆتایی هات

خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژی كوردی، بۆ فیلمی زاگرۆس بوو
کوردستان TV
100%

دوێنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا و خه‌ڵاته‌كانی دابه‌شكرد.

 دوێنی ئێواره‌ی (شه‌ممه‌ 27-10-2018) رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌ به‌شداری سینه‌ماكاران به‌ڕێوه‌چوو.

خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌مجۆره‌ دابه‌شكران:

- خه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك، درایه‌ محه‌ممه‌د جانۆ و محه‌ممه‌د موحسین ئامێدی

- خه‌ڵاتی یه‌ڵماز گۆنای، وه‌ك رێزلێنان درایه‌ مامۆستا زیره‌ك

- خه‌ڵاتی گه‌ڵای مێوی زیوی، درایه‌ فیلمی 6Bـی ده‌رهێنه‌ر عه‌لی ره‌زایی

- خه‌ڵاتی گه‌ڵای مێوی زێڕین، بۆ باشترین كورته‌ فیلمی كوردی درایه‌ فیلمی پانتۆری ده‌رهێنه‌ر ته‌حیسن ئوزمان

- خه‌ڵاتی گه‌ڵای مێوی زێڕین، بۆ باشترین به‌ڵگه‌ فیلمی كوردی درایه‌ به‌ڵگه‌ فیلمی مین هه‌ڵگر-ی ده‌رهێنه‌ر هۆگر هروری

- خه‌ڵاتی لیژنه‌ی كورته‌ فیلمی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ده‌رهێنه‌ر عه‌لی ره‌زایی بۆ فیلمی بێ سێكس.

- خه‌ڵاتی باشترین دۆكیۆمێنتاری بیانی، بۆ گیم گیرلس

- خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گریی، بۆ فیلمی ناڤبه‌ر

- خه‌ڵاتی رێزلینان، بۆ ئه‌كته‌ری كورد ئه‌حمه‌د زیره‌ك

-خه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك، بۆ دوو فیلم (فیلمی قه‌هره‌مانی چه‌رخی و فیلمی قوربان)

- خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كورد، بۆ فه‌یاز دوومان

- خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ، شووكران

- خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، بۆ فیلمی ژینی بێ ژیان

- خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری كورد، بۆ محه‌ممد عه‌لی كونار

-خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژی كوردی، بۆ فیلمی زاگرۆس

 شایانی باسه‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك رۆژی (شه‌ممه‌ 20-10-2018) ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو.

سه‌رچاوه‌/ روداو

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.