نووسه‌ری تورك عه‌بدولقادر سه‌له‌فی سیناریۆیه‌كی نوێی بۆ كرده‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی له كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیسته‌نبوڵ بڵاوكرده‌وه.
له‌و چوارچێوه‌دا ماڵپه‌ڕی تورك پرێس بڵاوی كرده‌وه كه عه‌بدولقادر سه‌له‌فی چه‌ند ورده‌كارییه‌كی كاتی كوژرانی خاشقچی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خاشقچی كاتژمیر یه‌ك و چوارده خوله‌كی ڕۆژی سێ شممه دووی ئوكتۆبه‌ر چووه ناو كونوسڵخانه‌ی سعوودییه‌وه له ئیسته‌نبوڵ، پاشان براوه بۆ ژووری كونسوڵ و بێ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت تیمی تیرۆركردنه‌كه كه له سعوودییه‌وه هاتبوون به‌هۆی كیسه‌یه‌كی نایلۆن، یان به په‌ت خنكاندوویانه.
نووسه‌ری ناوبراو باسی ئه‌وه ده‌كات كه كوشتنی خاشقچی حه‌وت تا هه‌شت خوله‌كی خایاندووه و گرووپه‌كه نه‌یانتوانیوه كاتژمێره سمارته‌كه‌ی بخه‌نه گه‌ڕ كه به مۆبایله‌كه‌یه‌وه له پێوه‌ندیدا بووه.
نووسه‌ر ده‌ڵێت جه‌سته‌ی خاشقچی له ژووری كونسوڵدا كراوه‌ته پازده پارچه‌وه. به‌پێی قسه‌كانی نووسه‌ر پاش ئه‌وه‌ی گرووپه‌كه ته‌رمه‌كه‌یان به پارچه پارچه‌یی بردووه‌ته ده‌ره‌وه ده‌ستیان به سڕینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان كردووه به‌به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی كیمیایی و پسپۆری پزیشكی داوه‌ری سعوودی كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه بووه داوای كردووه ڕێ نه‌درێت پێش تێپه‌ڕبوونی ده ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌كه بپشكنرێت.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه كونسولخانه‌كه دوو ڕۆژی پێش كوشتنه‌كه‌ی خاشقچی پێوه‌ندییان پێوه كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه كاته دیاریكراوه‌كه‌ی بیربهێننه‌وه كه ڕۆژی سێ شه‌ممه‌یه‌و لێیان پرسیوه ئاماده ده‌بێت یان نا.
نووسه‌ر باسی ئه‌وه‌یش ده‌كات كه خاشقچی تووشی دڵه‌ڕاوكێ بووه‌و له زمانی ئه‌وه‌وه ده‌گێڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بكات گوایه گوتوویه‌تی: له‌كاتێكدا ده‌بێت من ته‌له‌فۆن بۆ كونسوڵخانه‌كه بكه‌م كه‌چی ئه‌وان ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر له كۆتاییدا پرسیاری ئه‌وه‌یش ده‌كات ئایه له ماوه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تی چوار ڕۆژه‌دا كونسوڵخانه‌كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ئاماده كردووه كه خاشقچی ویستوویه‌تی، به خۆیشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئاماژه به‌وه بكات كه ئه‌و كاغه‌زه ئاماده كرابێت .
ئاماده‌كردنی : مكرم تاله‌بانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.