Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:37

شیرین جیهانی خەونەکانی پیاوە پرتەقاڵییەکە بۆ هیندستان ده‌بات

بە ناوی هەرێمی کوردستان له‌ پێشبركێدا ده‌بێت
کوردستان TV
100%


خانمه‌ سینەماكاری كورد " شیرین جیهانی " به‌ كورته‌ فیلمی "  Orange Man Dreams " واته‌  خەونەكانی پیاوە پرتەقاڵییەكە به‌شداری له‌ پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی   GOAده‌كات كه‌ له‌ وڵاتی هیندستان به‌رێوه‌ده‌چێت .

كورته‌ فیلمی خه‌ونه‌كانی پیاوه‌ پرته‌قالییه‌كه‌ نوێترین فیلمی سینه‌ماكاری كورد " شیرین جیهانی " ه‌ ، ئه‌م فیلمه‌  بە ناوی هەرێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فیلمی دیكه‌ی جیهانی له‌ پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی GOA له‌ پێشبركێدا ده‌بێت كه‌ بریاره‌ له‌ 27 و 28 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی هیندستان به‌رێوه‌بچێت .

ئه‌م فیلمه‌ بە كامێرای " بێهنام جاك " لە چەند ناوچەیەكی كوردستان وێنەی گیراوە و مۆنتاژ كراوە و لە دەرەوەی وڵات كاری دەنگدانان و میوزیكی بۆ كراوە ، هه‌ریه‌ك له‌ "عەلی ئەكبەری ، دڵنیا كامووسی ، ئارینا عیسا و ئیبۆ عەفرینی " ئه‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فیلمه‌ن .

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باسكردنه‌ لە خەون و قۆناغەكانی ژیانی كەسێك كە كەوتووەتە زیندانەكانی داعش و چاوەڕوانی مەرگ دەكه‌ن ، هه‌روه‌ها باس لە ڕەفتار و ڕووداوە مەرگبارەكانی داعش دەكات كە چۆن هەنگاو بە هەنگاو بە پێر مەرگەوە دەیانبەن .

چاوه‌روان ده‌كرێت كورته‌ فیلمی " خه‌ونه‌كانی پیاوه‌ پرته‌قالییه‌كه‌ " له‌ ژماره‌یه‌ك قێستیڤاڵی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری بكات و خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.