سبه‌ی ئێواره 24/10/2018 ، كاتژمێر 4 ی دوای نیوه‌رۆ له هۆتێلی شیراتۆن له هه‌ولێر ، شاعیری كورد " بێكه‌س حه‌مه قادر" له رێوره‌سمێكدا دوایین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كه بریتییه له دیوانێكی شیعری له ژێر ناوی " كه مردم له دڵی ژنێكدا ده‌مدۆزنه‌وه " ده‌خاته كتێبخانه‌كانی كوردستان و به‌ردیدی ئه‌ده‌ب دۆستانی كورد .
كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی QNET بۆبڵاوكردنهوه و ناساندنی ئه‌م كتێبه ، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتن له وشه ئه‌ركی سازدانی ئه‌م ئیواره كۆره‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه ، هه‌ر له‌م رێوره‌سمی ناساندنی ئه‌م كتێبه‌دا ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری خه‌ڵاتده‌كرێن ، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوو بكات به خۆشحالییه‌وه ده‌توانێت له رێوره‌سمه‌كه ئاماده بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.