Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:44

تورکیا ، ئه‌ردۆغان پیشنیازی کرد هه‌ر 18 تۆمه‌تبار به‌ کوشتنی خاشقچی له‌ ئیسته‌نبوڵ دادگه‌یی بکرێن

هاردی كامێراكانی ناو كونسوڵخانه‌كه‌ ده‌رهێنرابوون
کوردستان TV
100%


ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م فراكسیۆنی ئاك پارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا چه‌ند ڕاستییه‌كی له‌مه‌ڕ كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی له‌ناو كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ ئاشكرا كرد كه‌ پێشتر ئاشكرا نه‌كرابوون .

 ئه‌ردۆغان قۆناغ به‌ قۆناغی پرسه‌كه‌ی باس كردو ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ پلانی كوشتنی خاشقچی ڕۆژی بیست و هه‌شتی سپته‌مبه‌ر ده‌ستی پێ كرد كاتێك خاشقچی سه‌ری له‌ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی دا به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ژن ماره‌بڕین .

 پاشان له‌ یه‌كی ئوكتۆبه‌ر سێ سعوودی به‌ گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی ئاسایی گه‌یشتنه ئیسته‌نبوڵ و له‌ ئۆتێلێك دابه‌زین ، تیمێكی دیكه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ هه‌مان ڕۆژی گه‌شتێكیان بۆ سه‌یركردنی چه‌ند شوێنێك له‌ دارستانی به‌لگراد له‌ ئیسته‌نبوڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی یالۆڤا كرد‌.

 له‌ دووی ئوكتۆبه‌ر تیمێكی دیكه‌ی سعوودی به‌ سێ گرووپ گه‌یشتنه‌ ئیسته‌نبوڵ و له‌ ئۆتێلێك دابه‌زین ، هه‌مان ڕۆژ تیمێكی دیكه‌ی نۆ كه‌سی كه‌ ژماره‌یه‌ك ژه‌نه‌راڵیان تێدا بوو به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی گه‌یشتنه‌ ئیسته‌نبوڵ ، هاردی كامێراكانی ناو كونسوڵخانه‌كه‌ ده‌رهێنرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان تۆمار نه‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كه‌ ئاشكرا نه‌بێت.

 پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی خاشقچی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كان كرد به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیسته‌نبوڵ ده‌ست و بردی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ دڵنیا بێت كه‌ له‌ كونسوڵخانه‌كه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
 توركیا به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننا هیچ هه‌نگاوێكی به‌رانبه‌ر به‌ كونسوڵخانه‌كه‌و كارمه‌نده‌كانی وه‌رنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی دیپلۆماسییان هه‌یه‌ ، هه‌موو كارمه‌ندانانی كونسوڵخانه‌كه‌یان له‌ یه‌ك ژووردا گردكردبووه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ به‌ه‌سه‌رده‌كرێته‌وه‌.

 له‌ چواری ئوكتۆبه‌ر سعوودییه‌ نكۆڵی له‌وه‌ كرد كه‌ خاشقچی یكوژرابێت و كونسوڵه‌كه‌یش ده‌رگه‌ی كونسولخانه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز كرده‌وه‌و له‌به‌رده‌م كامێراكاندا به‌ شێوه‌یه‌كی ناشایسته‌ی ڕه‌فتاری نواند ، به‌ڵگه‌كان دسه‌لماندوویانه‌ كه‌ خاشقچی به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوژراوه‌و ئه‌مه‌یش وێژدانی مرۆیی زۆر بریندارده‌كات.

 له‌ یازده‌ی ئوكتۆبه‌ر شاندێكی سعوودی گه‌یشته‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ لێكۆلینه‌وه‌كان بكات. له‌ یازده‌ی ئوكتۆبه‌ر ئه‌ردۆغان به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ شای سعوودییه‌ قهسه‌ی كرد ، پازده‌ی ئوكتۆبه‌ر كونسوڵی سعوودی له‌ كونسوڵخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابراو گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی ، نۆزده‌ی ئۆكتۆبه‌ر سعوودییه‌ به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه‌ خاشقچی پاش ده‌مه‌قاڵێیه‌ك له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌ كوژراوه‌.

 ئه‌و هه‌ژده‌ كه‌سه‌ی كه‌ سعوودییه‌ ده‌ستگیری كردوون پازده‌یان ئه‌ندامی تیمه‌ ئه‌منییه‌كه‌ن و سێ كه‌سی دیكه‌یان كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌كه‌ن. ئه‌ردۆغان له‌ وتاره‌كه‌یدا داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی سعوودییه‌ كرد ناوی تێوه‌گلاوان له‌و تاوانه‌ ئاشكرا بكات له‌ به‌ر‌پرسه‌كانی خواره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ سه‌ره‌وه‌ ، هاوكات ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ تۆمه‌تباركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانی ئاسایش و هه‌واڵگری نه‌ ئه‌وان و نه‌ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دڵنیا ناكات.
 
ئه‌ردۆغان دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌ به‌پێی نه‌خشه‌ و پلان داڕشتن بووه‌و ئه‌وان چه‌ندان به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ پشتیان پێ ده‌ه‌به‌ه‌ستن. ئه‌ردۆغان له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا داوای له‌ سعوودییه‌ كرد ئه‌و هه‌ژده‌ كه‌سه‌ی به‌ كوشتنی خاشقچی تۆمه‌تبار كراون له‌ ئیسته‌نبوڵ دادگه‌یی بكرێن .

ئاماده‌كردنی : مكرم تاله‌بانی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.