شاعیری ناسراوی رۆژههڵاتی كوردستان دكتۆر " عەلی ئوڵفەتی " حهوتهمین كتێبی خۆی له ژێر ناوی "چیمنەڕێیەو، چیمنەڕێیەو" چاپ و بڵاوكردهوه .
كتێبی " چیمنەڕێیەو، چیمنەڕێیەو" حەوتەمین کتێبی کوردی بەگشتی و چواردەیەمین بەرهەمی ئەدەبیی ئهم شاعیرهیه ، كتێبهكه پرۆژهی چاپەمەنیی " مانگ " ە لە دووتوێی 88 لاپەڕەدا بە شێوەزاری کەلهوڕی و به ئهژماری 500 دانه لە بانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
عهلی ئۆلفهتی له ساڵی 1978 لە "سەرپێڵ زەهاو"ی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە ، یەکێکە لە شاعیرە کاریگەرەکان لە شیعری کەلهوڕیدا ، جیا لە بواری شیعر، لە بواری ڕەخنەی شیعریشدا چالاکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.