Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:17

چاوشئۆغڵو: هیچ تۆمارى ده‌نگی له‌باره‌ى کوشتنى خاشقچی-مان نه‌داوه‌ته‌ ئه‌مه‌ریکا

توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ تۆماری ده‌نگی دابێته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی تۆماری ده‌نگی له‌باره‌ی‌ كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی‌ سعودی‌ دابێته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ "ئه‌ی بی سی" ئه‌مریكی‌ له‌ زاری‌ كاربه‌ده‌ستێكی توركیاوه‌ بڵاویكردوه‌، كه‌ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردووی‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌، به‌رپرسانی‌ توركیا تۆماری ده‌نگیی په‌یوه‌ست به‌ كوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی‌ سعودییان داوه‌ته‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو زانیارییان سه‌باره‌ت به‌ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانی نێو تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ش داوه‌ته‌ ناوبراو.

له‌به‌رامبه‌ردا مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ رایگه‌یاند" پێدانی هیچ تۆمارێكی ده‌نگیی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌پۆمپیۆ یان به‌هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مریكی، جێگه‌ی باس نییه‌”.

وتیشی‌" ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌رده‌كه‌ون هاوبه‌شی پێكردنی هه‌ر جۆره‌ زانیارییه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا له‌ئارادا نییه‌”.

هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێدەچێت جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی دیاری سعودی كوژرا بێت.

وتیشی‌، لەبەرامبەر ئەوەدا وەڵامی ئەمریكا بۆ سعودیە رەنگە زۆر توند بێت، بەڵام هێشتا دەیانەوێت بەوردی راستی ئەوەی روویداوە بزانن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.