Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:51

ماوه‌ی چوار رۆژه‌ شه‌پۆلێکی خوڵبارین ئه‌م دوو شاره‌ی گرتووه‌ته‌وه‌

مه‌ودای بینین له‌ شارۆچكه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ بۆ ١٠٠ مه‌تر دابه‌زیووه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ به‌رپرسانی كه‌شناسی به‌ده‌ست گه‌یشتوون، ئه‌و شه‌پۆله‌ تۆز و خۆڵه‌ی ماوه‌ی چوار رۆژه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی با له‌ ئاراسته‌ی باشووره‌وه‌ عه‌نتاب و ئورفای گرتووه‌ته‌وه‌، هێشتا به‌رده‌وامه‌.

به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌ چڕه‌یشه‌وه‌، جگه‌ له‌ هه‌ردوو شاری عه‌نتاب و ئورفا، مه‌ودای بینین له‌ شارۆچكه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌یش بۆ ١٠٠ مه‌تر دابه‌زیووه‌ و، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك.

به‌مهۆیه‌وه‌ ره‌نگێكی پرته‌قاڵی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیووه‌، تۆزیش له‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان نیشتووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.