شۆفێری ئه‌و تراكتۆره بێ تابلۆیه‌ی كه گوێی به فه‌رمانی پۆلیس بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی شێلا و به‌ره‌و شه‌قامی چانكایا له پیشڕه‌وییدا بوو، ده‌ستگیركرا.
كارمه‌ندانی هاتوچۆی خاڵی پشكنینی پۆلیسی هاتوچۆ له قزڵای، فه‌رمانیان به شۆفێری ئه‌و تراكتۆره بێ تابلۆیه دا، كه له شه‌قامی ئه‌تاتوركه‌وه تێده‌په‌ڕی، بوه‌ستێت. شۆفێره‌كه گوێی به فه‌رمانی پۆلیس نه‌دا و خۆی به ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رده‌میدا كێشا، دوای ئه‌وه‌ش به‌ره‌و ئاراسته‌ی چانكایا له پێشڕه‌ویی به‌رده‌وام بوو. ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی به‌رده‌م ده‌روازه‌ی په‌رله‌مان له چانكایاش نه‌یتوانی شۆفێری تراكتۆره‌كه رابگرێت.
دواتر هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستڕێژیان له تایه‌ی تراكتۆره‌كه كرد و كه ژماره‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی شێلابوو. له شه‌قامی چانكایا، شۆفێره‌كه دوای ئه‌وه‌ی له رانییه‌وه پێكرا، له چالاكی خرا و ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ئه‌وه‌ش زانراوه كه شۆفێره‌كه ناوی ئایدن ساكاریایه و ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵه.
ئایدن ساكاریا هیچ پێشینه‌یه‌كی ئه‌نجامدانی تاوانی نییه و له یه‌كه‌م گوزارشتدا بۆ پۆلیس رایگه‌یاندووه "ویستوویه‌تی تراكتۆره‌كه‌ی به‌رێته به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل و له‌وێ چالاكییه‌ك ئه‌نجامبدات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.