Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:57

پەیوەندی تەلەفۆنی ئەردۆغان و شا سەلمان لەبارەی خاشقچی ئه‌نجامدرا

تاوتوێی پرسی ئاشکراکردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی-یان کرد
کوردستان TV
100%


سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامدا. 

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان و شا سەلمان، تاوتوێی پرسی ئاشکراکردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی-یان کرد. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز لە بارەی لێکۆڵینەوە لە ئاشکراکردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی، جەختیان لەسەر گرنگی پێکھێنانی گرووپێکی کاری ھاوبەش کردەوە. 

 AA

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.