ساته‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوژرانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ره‌خنه‌گری حكومه‌تی سعوودیا له قۆنسوڵخانه‌ی ئه‌م وڵاته له توركیا له رێگه‌ی ئه‌و كاتژمێره هۆشمه‌نده‌وه ئاشكرا بووه كه ناوبراو له‌ده‌ستی كردبوو.
ئه‌وه‌ش رۆژنامه‌ی " ده‌یلی سه‌باح "ـی توركیا باسی كردووه كه گوایه ئه‌و كاتژمێره "ئه‌پڵ"ـه‌ی له‌ده‌ستی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا بووه ده‌نگی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران و بكوژانی ناوبراوی تۆمار كردووه و له رێگه‌ی سیسته‌می بلوتوسه‌وه ناردوویهتیی بۆ ئه‌و هاندی مۆبایلی " ئه‌پڵ "ـه‌ی كه ناوبراو له‌لای ده‌زگیرانه‌كه‌ی دایناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو به‌رپرسی پله‌باڵای تورك پێشتر به رۆژنامه‌ی رۆیته‌رزیان وتبوو خاشقچی له‌كاتی رۆیشتنه ناو قۆنسوڵخانه‌ی سعوودیا له ئیسته‌نبۆڵ، كاتژمێرێكی ئه‌پڵی له‌ده‌ست بووه و ئه‌م كاتژمێره‌ش له رێگه‌ی سیسته‌می تایبه‌ت به خۆی په‌یوه‌ندیی به مۆبایلی ناوبراوه‌وه هه‌بووه و هاندی مۆبایله‌كه‌ش لای ده‌زگیرانی خاشقچی بووه.
هه‌رچه‌نده كه له راستیدا تا ئێستا شێوازی گوازرانه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له كاتژمێره‌كه‌وه بۆ هاندی مۆبایله‌كه نه‌زانراوه، دیاریش نییه كه سیسته‌می ئه‌منیی توركیا چۆن ئه‌و زانیارییانه‌ی له كاتژمێره‌كه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه تورك و ئه‌مریكییانه‌ی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا ببێت، ده‌وترێ 15 راسپێراوی تایبه‌تیی سعوودیی له سه‌روبه‌ندی كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هاتوونه‌ته ناو خاكی توركیاوه كه به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و چه‌ند كه‌سه به‌یه‌كه‌وه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی كرداره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.