Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:34

سێیەمین فێستیڤاڵى فیلمى سلێمانى به‌رده‌وامه‌

120 فیلم لە 50 وڵاتى جیاوازەوە بەشدارى پێکراوە
کوردستان TV
100%


به‌ ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە سینەماکاران و هونەرمەندانی کورد و بیانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیى فیلم له‌ سلێمانى ، ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردو و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت .

سێیەمین خولی فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیى فیلمى سلێمانى به‌ نمایشكردنی چه‌ندین فیلمى درێژ، کورتە فیلم، دیکۆمێنتارى، فیلمى مناڵان و ئەنیمەیشن ، ماوەی سێ ڕۆژە دەستی پێکردووە ‌و چالاکییەکانی بەردەوامە، تێیدا زیاتر لە 100 فیلمى بیانى و کوردى نمایش دەکرێن ، ئامانج له‌م فێستیڤاڵه‌دا بەرەوپێشبردنى ئاستى سینەمایە لە هەرێمى کوردستان و ئاشناکردنى هونەرمەندانى  بیانیە بە سینه‌ماى کوردستان .

جگه‌ له‌وه‌ی له‌م فێستیڤاله‌دا  120 فیلم لە 50  وڵاتى جیاوازەوە  بەشدارى پێکراوە ، له‌ هه‌مان كاتدا فێستیڤاڵه‌كه‌ بووەتە ناوەندێك بۆ نمایشکردنى فیلمى دەرهێنەرە کوردەکانیش تاکوو لەو رێگایەوە بەرهەمەکانیان نمایش بکەن و ئاستى وەبەرهێنانى فیلم لە هەرێمى کوردستان بەرەوپێش ببرێت ، هه‌روه‌ها به‌شداربوونی ده‌رهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ پردێکیش لە نێوان دەرهێنەر و ئەکتەرە کوردەکان لەگەڵ فیلمسازە بیانییەکان .

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا زیاتر گرنگی به‌ رۆڵی ژنان دراوه‌ و بەشێکى دیارى فلیمە سەرەکییەکان ئەو فیلمانەن، کە ژنان رۆڵى سەرەکییان تێدا بینیوە .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.